میوه‌ی مانگۆ جگه له‌وه‌ی چه‌ندین سودی جۆراوجۆری بۆ جه‌سته هه‌یه، بۆ ژنانی دوگیانیش چه‌ند سودێكی تایبه‌تی هه‌یه كه پێویسته له كاتی دوگیانیدا ئه‌و میوه‌یه بخۆن.
مانگۆ بەسوودە بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی مەمك و پرۆستات و خوێن و دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆل لەخوێندا بەوپێیەی پێكهاتەی دژە ئۆكسان و كویرستینی تێدایە كەدەوڵەمەندە بەریشاڵ، هه‌روه‌ها دەبێتە هۆی باشتركردنی پێست و جوانی پێ دەبەخشێت، ئەمەش لەرێی دروستكردنی ماسكی مانگۆ و ئاستی بینینیش بەهێز دەكات چونكە رێژەیەكی زۆری ڤیتامینی تێدایە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی مانگۆ بۆ ژنانی دوگیان زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه میوه‌كه ده‌بێته هۆی پاراستنی منداڵه‌كه له توشبون به كه‌مئه‌ندامی، چونكه رسشاڵی فولیكی نێو میوه‌كه پێكهاته‌یه‌كی گرنگه بۆ گه‌شه‌ی ته‌واوی منداڵه‌كه و یارمه‌تیده‌ریشه له دروستبونی به‌شه سه‌ره‌كیه‌كانی جه‌سته‌ی منداڵدا.