سەردێر

جیاوازیی نێوان خوێی هیمالایا و خوێی چێشتی ئاسایی

خوێی هیمالایا لە هەندێک ناوچەی پاکستان نزیک زنجیرە چیای هیمالایا بەرهەمدەهێنرێت و ماوەیەکە لە زۆر شوێن باس له سوودەکانی دەکرێت، بە تایبەت لە ناو کیتۆخوازاندا.
– سەرەتا ئەم جۆرە خوێیە بەوە جیا دەکرێتەوە کە ڕەنگی پەمەییە بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زیاتر لە ماددەی ئاسن، چونکە کەمتر دەستکاریدەکرێت، زبرترە لە خوێی ئاسایی لەگەڵ بوونی هەندێک کانزای تر بە ڕێژەیەکی کەم.
– سوودەکانی:
١ – بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ماددەی سودێوم، سوێرترە بۆیە بڕێکی کەمتری لێ بەکاردەهێنرێت لە خواردن لە چاو خوێی ئاسایی.
٢ – ڕەنگە یارمەتی باشتر هەرسکردنی خواردن بدات بە تایبەت ماددە پڕۆتینەکان بە هۆی ڕۆڵی لە زیاتر ڕشتنی هەندێک ئەنزیمی هەرسکردن وەک ئەمیلەیز.
٣ – بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ڕەنگە یارمەتی پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراویەکان ئەویش لە ڕێگای:
– خۆشتن بە ئاوی تێکەڵ کراو لەگەڵ خوێی هیمالایا
– گڵۆپی تایبەت کە خوێی هیمالایا تێدایە
– ڕای زانستی دەربارەی خوێی هیمالایا:
– هەرچەندە بانگەشە و ڕیکلامی زۆر دەکرێت دەربارەی سوودەکانی، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی سەلمێنراو و یەکلاکەرەوە نییە سەبارەت بەو سوودانە و نەسەلێمنراوە کە هیچ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ خوێی چێشتی ئاسایی، بە تایبەت کە ئەو ڕێژە کانزایانەی لە خوێی هیمالایادا هەیە کەمە و ئەگەری زۆرە لەکاتی بەرهەم هێنانی و پاڵفتەکردنی، ئەو کانزایانەی تێدا نەمێنێت وەک مەنگەنیز و ئاسن؛ لێکۆڵینەوەی زانستی زیاتر پێویستە بۆ :
— بە نیسبەت بەکارهێنانی لە کیتۆ دایت و ڕێجیمی کیتۆ، هەمان شت ڕاستە و هیچ پەیوەندی بە خێرا دابەزاندنی کێشەوە نیە و هەمان ئەنجامی خوێی چێشتی ئاسایی هەیە.
– زیانە پێشبینیکراوەکانی خوێی هیمالایا:
– کەمیی ماددەی یۆد: بڕێکی کەمتری یۆدی تێدایە لە چاو خوێی چێشتی دەوڵەمەندکراو بە یۆد یا خوێی دەریا.
– ئەگەر ژەهراویبوون بە هەندێک ماددەی ژەهراوی وەک گۆگرد، ئەگەر بێتو لە دەوورو بەرێکی پیسبوو بە ماددەی ژەهراوی بەرهەمبهێنرێت.
– زۆر خواردنی هەمان زیانەکانی خوێی چێشتی ئاسایی هەیە وەک بەرز بوونەوەی فشاری خوێن و وشکبوونەوەی جەستە و هتد.

ئامادەکردنی:
د. کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
سەرچاوە: مێدیار