سەردێر

بۆچی ڕوسەکان لەجیاتی زەوی، فەڕشەکانیان بە دیوارەکاندا هەڵدەواسن؟

یەکێک لە کلتورە باوەکان کە لە ڕوسیادا هەیە، هەڵواسینی فەرشە بە دیواردا کە هەتا ئێستاش ئەم کلتورە لە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتەدا پەیڕوەی لێدەکرێت.


لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت ڕووسەکان بە مەبەستی زیاتر گەرمبوونی ماڵەکانیان و بڕینی دەنگی نێوان شوقە لێک نزیکەکان و جوانکاری دیوارەکان، ماڵیان بە فەڕش دەڕازاندەوە.


هەڵواسینی فەڕشە گرانبەهاکان هێمایەک بوو بۆ دەستڕۆشتووی و دەوڵەمەندی خێزانەکە و لەو ڕێگەیەوە ڕووسەکان توانای خۆیان دەردەخست.


ئەم کلتورە هەرچەندە ئێستا لە شارە گەورەکاندا بەتەواوەتی کەمبووەتەوە و زیاتر وەک کاری هونەری وێنە دەکرێت، بەڵام لە ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیادا هەر برەوی هەیە و بەکار دەهێنرێت.