دانانی تاتۆی عەرەبی ماوەیەکە بۆتە مۆدێل لەنێو ئەستێرە جیهانیەکاندا و زۆرێکیان بە عەرەبی تاتۆ لەسەر جەستەیان دەنەخشێنن، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە دیارترین ئەو تاتۆیانە:
-ئەنجلینا جولی یەکێک بووە لە سەرمەشقی ئەو ئەستێرانەی کە بەعەرەبی تاتۆی لەسەر جەستەی کردووە و لەسەر دەستی نووسیوە (عەزیمە) کە بەواتەی پێداگری دێت.
-ئەکتەری ئەمریکی (زوی سلاندا) کە پاڵەوانی فیلمی ئاڤاتار بوو لەسەر قاچی بە عەرەبی تاتۆیەکی کردووە و نوسیویەتی (أريديو أساليا) بەڵام تاتۆکە هەڵەیە و لە جیاتی (أريد أن أسألها) نوسراوە کە بەمانەی ئەوە دێت دەمەوێت پرسیاری لێبکەم.
-ئەکتەری ئەمریکی کیم ڕایدەر ناوی منداڵەکەی بە عەرەبی لەسەر قۆڵی نوسیوە، هەرچەندە کیم سەرەتا وتوبووی کە ئەو بە چینی ناوەکەی نوسیوە، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوت کە عەرەبییە و دانی پێدانا.
-هونەرمەندی جیهانی ڕیهانا بە زمانی عەرەبی لەسەر جەستەی نوسیویەتی (الحرية في المسيح)
-ئەستێرەی دیار زین مالک دوو تاتۆی بە عەرەبی هەیە و یەکێکیان نوسویەتی (والتر) کە ناوی باپیریەتی و یەکێکی دیکە بە عەرەبی نووسراوە (بي ترو تي هو يو آر) کە دەستەواژەی Be true to who you are ە و تەنها بە پیتی عەرەبی نوسراوە.
-ئەستێرەی بەڕیتانی ليونا لويس گۆرانیەکی فەیروزی بەناوی (أنا لحبيبي وحبيبي إلي) نوسیوە.
-سیلینا گومیزی ئەستێرەی ئەمریکی لەسەر جەستەی نوسیویەتی (أحب نفسك أولاً).
-بێلا حەدید لەسەر قۆڵی نوسویەتی “أحبك”
-کیم کارداشیان هەرچەندە تاتۆی عەرەبی نییە، بەڵام جەند جارێک ملوانکەی لەمل کردووە کە بە عەرەبی ناوی خۆی یان هاوسەرەکەی لەسەر بووە.