سەردێر

چۆن هاوکاری توشبوو بە نەخۆشی شیزۆفرینیا بکەین؟

هاوکاریکردن و پشتیوانی و چاودێریکردنی کەسێکی توشبوو بە نەخۆشی شیزۆفرینیا کارێکی گرانە، ئەمەش لەبەر هەبوونی رەفتار و بیرکردنەوەی نامۆ و سەیریانە کە وادەکات دونیای چواردەوریان بەشێوەیەکی تر ببینن

.
ئەوەی گرنگە بیزانین لە مامەڵەمان لەگەڵ توشبووان ئەمانەن:

– پێویستە لەوە تێبگەین کە شیزۆفرینیاش نەخۆشییە وەک هەر نەخۆشییەکی تر! بۆ ئەمەش ئەم چەند خاڵە گرنگن:
١.سەرزەنشتیان نەکەین لەسەر ئەوەی کە نەخۆشە یان بۆ ئەو رەفتارە دەکات.
٢.لەروی هەستی و زۆزییەوە ساردنەبین لەگەڵیان و زۆر تەداخول نەکەین لە ژیانیدا.
٣. نەرمبین لە مامەڵەمان لەگەڵیان.
– پێدانی چارسەر و هاوکاریکردن و هاندانیان لەسەر مانەوە و پەیوەستیان بە دەرمانەکانەوە هۆکارێکە بۆ چارەسەربوون و کەمبونەوەی نارەحەتییەکانی توشبوو.
– بیریانبخەرەوە کە هەلوەسە و وەهمەکانیان لە ژیانی تاکیاندا راستین، بەڵام لە واقیعی ژیاندا وانین. واتە دەبێت تێبتێبگەیەنرێن ئەو هەلوەسە و وەهمەی هەیانە ئێمە باوەریان پێدەکەین بەڵام لای ئێمە نین و ئێمە هەستیان پێناکەین.
– رێزیان لێبگرە و پشتیوانیانبە بۆ کەمکردنەوەی رەفتارە سەیر و نامۆکانیان.
– بگەرێ بەدوای گروپی پشتیوانی لەو شوێنەی لێیدەژی، بۆ نمونە گروپی تایبەت بە هاوکاری توشبووان بە شیزۆفرینیا ئەگەر هەبێت یاخود رێکخراوە مەدەنییە تایبەتمەندەکان.
– هەرکات هەستتکرد کە توشبوو لەوانەیە زیان بەخۆی یان چواردەوری بگەیەنێت ئەوە راستەوخۆ داوای هاوکاری بکە لە چواردەورت یان پەیوەندیبکە بە لایەنی پەیوەندیدار لە شوێنی نیشتەجێبوون یان ئەو شوێنەی کە تیایدایت.
– دوری بخەرەوە لە فشار و زەبرە دەرونییەکان و هاوکاری بکە لە چارەسەری کێشەکانیدا.

ئامادەکردنی:
د.جەعفەر عومەر
پزیشکی پسپۆری دەروونی