کۆلاجین هۆکارێکی سەرەکییە بۆ مانەوەی پێستت بە گەنجی، بەڵام ئایا کۆلاجین چییە و چۆن پارێزگاری لێدەکەیت؟ كريستين لافورگ شارەزای جوانکاری لە زانکۆی پاریس بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە:
کۆلاجین یەکێکە لە پڕۆتینە پێویستیەکان بۆ جەستەی مرۆڤ و کاردەکات لە دروستکردنی ئێسک و دەمارەکان و پێست و نینۆک و قژ و سوودی زۆری هەیە بۆ پێست، ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکە کە پێویستە لەبەرچاوی بگریت بۆ مانەوەی کۆلاجین:
-پێویستە شەوان ماکیاج لێبکەیتەوە و پێوەی نەخەویت.
-گرنگە کە شێکەرەوەی پێست بەکار بهێنیت و نەهێڵیت پێستت وشک بێتەوە.
-نابێت کرێمی دژە خۆریشت لەبیر بچێت بەتایبەت گەر زۆر دەچیتە بەر خۆر.
-پێویستە ڕۆژانە بڕی پێویست بخەویت
-لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان دووربکەوەرەوە
-دەتوانیت ئەو کرێمانە بەکار بهێنیت کە ماددەی کۆلاجینی تێدایە
-پێویستە خواردنی تەندرووست و ڤیتامینی پێویست بخۆیت