سەردێر

لەکاتی بونی ئازاری ملدا بەم ڕاهێنان و پارێزانە چارەسەری بکە

لەوانەیە هەندێک جار ئازاری پشت و ملت هەبێت و هەردووکیان بەستراونەتەوە بە بڕبڕەی پشتەوە و لە وانەیە ئازاری بەردەوامی تووشی کێشەت بکات لە دواتردا.

بەپێی پەتی پیسابکە و پێڵاوی گونجاو لەپێ بکە و پێڵاوی فلات”تەخت” پێشنیارێکی باشە و ئەوانەی بەمشێوەیە ڕێدەکەن خاوەنی لەش و لارێکی ڕێکن.

کالیسیۆم زیاد بکە بۆ خشتەی ڕیجیمەکەـت، چوونکە دەبێتەهۆی درووستکردنی ماددە ئێسکییەکان بەشێوەیەکی باشتر، وەک گوێز و پەنیر و فاسۆلیا و خواردنە وشکەکانی دیکە.

ڤیتامین دی وەربگرە، دەتوانیت ڤیتامین دی لە خۆر و خواردنەکانەوە وەربگریت،گەر ئەم دوانە بەس نەبوون ئەوا دەتوانی هی زیادە وەربگریت.

شێوازی ڕاوەستانت بگۆڕە، و دانیشتنیش بە یەک شێوە بۆ ماوەی سەعاتێک زیانی زۆری دەبێت بۆت، هەستە و کەمێک پیاسە بکە، خۆت بکشێنە هەموو دوو سەعات جارێک گەر زۆریش سەرقاڵ بوویت جەڕەسی بۆ دابنێ.

بالانست گەشە پێبدە، و دەتوانێت بەسەر دیوارێک یاخوود قەراغی شەقامێکدا بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێبکەیت تاوەکوو ئەم لایەنەش فەرامۆش نەکەیت.

هاوشێوەی ماری کوبرا بووەستە و بەشەکانی لەشت ڕەق بکە هاوشێوەی وێنەکە:

ئەژنۆت بە پلەی ٩٠ بچەمێنەرەوە، و لەسەر قاچت بووەستە و دەستت بەرەو پێشەوە ببە و پاشان هەڵبستەوە و سێ جار ئەم کردارە ئەنجام بدە.

سەرەتا دەست و قاچەکانت بخەرە سەر زەوی و قاچەکانت درێژ بکە هەتاوەکوو دەتوانیت،  ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە هەتاوەکوو دەتوانیت.