سەردێر

چەند ڕێگایەک بۆ ئەوەی مێش و مەگەز زۆر بەباشی لەخۆت درووبخەیتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەوەی مێش و مەگەز زۆر بەباشی لەخۆت درووبخەیتەوە:

 

-کەمێک پاودەری ڤانێلا بکەرە کرێمی لۆشنی منداڵانەوە (١ بەش بەرامبەر بە ١٠) و دواتر بیدە لەو شوێنانەی جەستەت کە دەردەکەوێت، مێش و مەگەز ناتوانێت بێت بەلایدا.

-٥ گرام مێخەک بکەرە ئاوەوە و ١٥ خولەک بیکوڵێنە، دواتر کەمێک لەو ئاوە کوڵاوە بکەرە ناو کرێمێکەوە کە بۆ جەستەت بەکاری دەهێنیت و بیدە لە ناوچە دیارەکان.

-گەر لە شوێنی کراوەدا ئاگرت کردەوە، کەمێک گەڵای داری عەرعەری تێبکە، مێشوولەکان دووردەکەونەوە.

-گەڵای گەنم لێبکەرەوە و بیکەرە ئاوەوە و جوان بیکوڵێنە دواتر دەموچاوتی پێبشۆ بۆ ئەوەی مێشوولە بەلاتدا نەیەت، لە کۆندا ئەم ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن بەکار هێندراوە.

-بڕێکی هاوبەش لە زەیتی ئاسایی و سرکە و شامۆ تێکەڵبکە و گەرمی بکە تا دوکەڵێکی سپی دەبینیت، ئەو دووکەڵە مێش و مەگەزی ماڵەکەت دووردەخاتەوە و دەیانکوژێت.