بەپێی توێژینەوەکان قسەکردنی دەرەوەی کار و باسکردنی بابەتی هەمەجۆر لەکاردا، دیاردەیەکی باوە لە جیهاندا و بەشێکی زۆری کاتی کارمەندان دەبات و وادەکات لەکاتی خۆیدا فریایی تەواکردنی کارەکانیان نەکەون و سترێس و دواکەوتنیان بۆ درووستبکات.
لە توێژینەوەیەکدا ئەوە سەلماوە کە قسەکردن و باسی شتی ڕۆژانە و پرسیارکردن لەبارەی منداڵ و بابەتی هەمەجۆر بەنزیکەی ٢٣٨ خولەک لە کارمەندا دەبات لەکاتی کاردا، کە دواتریش بۆ ئەوەی دوبارە بێیتەوە سەر هێلی کارەکەت و مێشکت کۆ بکەیتەوە ٨٠ خولەکی دیکەت پێویستە و قەلەقی و ماندویەتی کاریش ٥٠ خولەکی دیکەت دەبات و بەکۆی گشتی زیاتر لە ٦ کاتژمێری کارەکەت بەو شتانەوە بەسەر دەبەیت.
هەر بۆیە توێژەران ئەم ڕێنماییانەیان داناوە بۆ ئەوەی کەمترین کاتت لەدەستبچێت لەسەر کار بۆ ئەوەی زوو تەواو ببیت:
-دەتوانیت لەکاتی کاردا هیدفۆن بەکار بهێنیت و بەدەوروبەرەوە سەرقال نەبیت
-دەتوانیت بەیانیان زوو بچیت یان درەنگتر بڕۆیتەوە و سوود لەو کاتانە وەربگریت کە کەسی لێنییە
– لەگەڵ بەڕێوبەر قسە بکەن بۆ ئەوەی شوێنەکان لێک دابڕاو بێت و کارمەندان کۆنەبنەوە
– دەتوانن لەگەڵ کارمەندەکان قسە بکەن کە جگە لە چەند کاتێکی دیاریکراو، کاتی دیکە لەیەک نەبەن