سەردێر

دینا ئەو بەرهەمەی بڵاوکردەوە کە بەهۆی موشەکەکانی سەر هەولێرەوە دواخرا

خانمە گۆرانیبێژ دینا بەرهەمێکی نوێی خۆی بەناوی (درود) بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکەی دینا بە ستایلێکی خاو و جیاواز وتراوە و لە تێكستی ئاراس عەبدولكەریمە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، یەحیا مەوجی كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە و لە دەرهێنانی رێشاخە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو بەرهەمەکە لە ١٦ی ئەم مانگە بڵاوبێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی موشه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگای هه‌ولێر کرا، کاتی بڵاوکردنەوەی دواخرا.
دینا لەدایکبوی ساڵی 1988ی شاری رانیەیە، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کرد و یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە.