سەردێر

نەخۆشییەک بێئەوەی مەی بخۆیتەوە سەرخۆشت دەکات

ئەمە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە ڕیخۆڵەی مرۆڤ، شەکر و نیشاستە (کاربۆهیدرات بە گشتی) بگۆڕێت بۆ ئەلکهول، ئەم نەخۆشییە دەستنیشانکردنی دژوارە و زۆر جار ڕەنگە بە هەڵە بە نەخۆشی و حاڵەتی تر لێکبدرێتەوە.
تەنها چەند حاڵەتێکی کەمی نەخۆشیی مەستی لە چەند دەیەی ڕابردوودا دەستنیشانکراون و هەواڵیان لێ دراوە، و زۆربەی حاڵەتەکانیش ئەو کەسانەبوونە کە بەهۆی (لێخوڕین بە سەرخۆشی) دەستبەسەرکراون!
بۆ نمونە ئافرەتێک ئەم حاڵەتەی تێدا هاتە دەست نیشانکردن دوای ئەوەی بە تۆمەتی لێخوڕین بە سەرخۆشی لە نیویۆڕک دەستبەسەرکرابوو و ڕێژەی ئەلکهول چوار ئەوەندەی بڕی ئاسایی بوو، بەڵام دوای ئەوەی دەستنیشان کرا بەوەی کە نەخۆشی مەستی (دیاردەی مەی دروستکەری خۆیی)ی هەیە، بێتاوانی ئافرەتەکە لە تۆمەتی خواردنەوە سەلمێنرا و هاتە ئازاد کردن.
ئەم حاڵەتە جێی هەڵوەستەیە و ئەو کەسەی هەیەتی دەبێ بەزوویی دەستنیشان بکرێت.
ئامادەکردنی: بژار سورچی
خوێندکاری کۆلێجی پزیشکیی کۆیە
سەرچاوە: مێدیار