سەردێر

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوەی هەر لەگەڵ چونە جێگاوە خەوت لێبکەویت

پرۆسەی خەوتن لە ڕووی زانستیەوە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە، بەڵام هەندێ ڕیکار هەیە کە گرنگە بیگریتە بەر بۆئەوەی بە ئاسوودەی خەوت لێبکەوێت، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە گرنگترین ئەو ڕێکارانە:

-با قاچەکانت گەرم بن

-بەڵام ژورەکە زۆر گەرم مەکە و با کەمێک سارد بێت، بەو جۆرە بۆ خەوتن باشترە.

 

-خۆت بۆ خەوتن ئامادە بکە بەم جۆرە:

١٠ کاتژمێر بەر لە خەو: کافاین مەخۆ.

٣  کاتژمێر بەر لە خەو: نان و خواردنەوە بوەستێنە.

٢ کاتژمێر بەر لە خەو کاری ماڵ و دەرەوە مەکە.

١ کاتژمێر بەر لە خەو: شتە ئەلەکترۆنیەکان وازلێبێنە، تەنها کتێب بهێڵەرەوە.

 

-بزانە بە کام جۆرە خەوە ئاسودەیت و ئەوە جێبەجێ بکە.

-لەگەڵ هاوسەرەکەت کاتی خەوتن و هەستانتان بکەن بەیەکەوە و لەگەڵ یەکدا هەڵبستن.

-لە بەیانیاندا ڕۆتینێک بۆخۆت درسوتبکە کە هەموو بەیانیەک حەزبکەیت ئەنجامی بدەیت، بۆنمونە ماوەیەک لەبەر ئاوێنە بەو گەشبینانە بیر بکەرەوە.