قەڵەوی یەکێکە لە ئەو دیاردە ناخۆشانەی کە زۆرێک بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام هەموان چۆکی بۆ دانادەن و بە وەرزش و ڕێجیم کێشیان دادەبەزێنن، لێرەدا بزانە کاتێک کێشت دادەبەزێنیت چی بەسەر جەستەدا دێت:
– ددانت تەندرووستدەبێت
توێژینەوەکان سەلماندویانە کە قەڵەوی دەبێتە هۆی لاوازی شانەکانی دەوربەری ددان periodontitis، هەر بۆیە کاتێک کێشت داببەزێت ددانت بەهێزتر دەبێت
– گورچیلەت باشتر کاردەکات
کاتێک کێشت کەمدەبێت، گورچیلەت چەوری کەمتر دەبێت و چالاکانەتر کاردەکات.
– ئەگەری شەکرە کەمدەبێت
قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ شەکرە، هەر بۆیە گەر کێشت دابەزێت ئەگەری شەکرەش کەمدەبێتەوە.
– ئازاری ماسولکەکانت نامێنێت
کێشی زۆر پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر ماسولکەکان، لەکاتی کەمبونەوەی کێشەکە ئازاری ماسولکەکانیشت نامێنێت.
– توانای هێلکەدان بەهێز دەبێت
کاتێک کێشت زۆرە توانای هێلکەدان کەمترە، بۆیە لە کێشی ئاسایدا هێلکەدان باشتر کاردەکات.
– ئەگەری سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەبێت
قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پەستانی خوێن و سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ و گەر کێشت تەندرووستبێت ئەگەری ئەو نەخۆشیانەت زۆر کەمتر دەبێت.
– پرخەت نامێنێت
کاتێک قەڵەویت ئەگەری پرخە بۆ ٤٥٪ زیاد دەکات، هەربۆیە گەر کێشت دابەزێنیت باشتر دەخەویت و پرخەت نامێنێت.