سەردێر

زانست ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن توڕەبوون دەبێتە هۆی قەڵەویی و پێویستە وریابیت!

توێژینەوە زانستیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە توڕەبوون و قەلەقی لەمرۆڤدا هۆکارە بۆ قەڵەوبوون و زیادبوونی کێش، پێویستە وریابیت:

 

دەردانی هۆڕمۆنی ئەدریناڵین

بەپێی توێژینەوەکان لەکاتی توڕەیدا  جەستە هۆڕمۆنی ئەدریناڵین دەردەدات کە ھۆڕمۆنێکە، لەلایەن کڕۆکی ئەدریناڵەوە بەرھەمدەھێنرێت، خێرایی زیندەچالاکییەکان لە باری ناکاودا زیاد دەکات، دەبێتە ھۆی کەمبوونەوەی دەردانی ئەنسۆلین و کەمبوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن زیاد دەکات.

ئەم ھۆڕمۆنە بەھۆی تایرۆسینەوە دروست دەکرێت کە یەکێکە لە ترشەئەمینییەکان، لەبارێکی نەخوازراو وەک توڕەبوون کرداری ھەرسکردن دەوەستێنێت.

بەهۆی ئەم پرۆسەیەشەوە ئێمە زیاتر لەجاران نان دەخۆین بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە جەستەماندا هەستی پێدەکەین

 

پێویستە چی بکەین؟

بۆ چارەسەری ئەم دۆخە پێوسیتە لە پاش توڕەبوون ئاگاداری سیستمی خۆراکت بیت و دڵنیابیت لەوەی کە بەپێی خشەی دیاریکراو نان دەخۆیت.

جگە لەوەش قەلەقی و ڕاڕایی ڕێژەی هۆڕمۆنی کۆرستڕۆڵ لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە، کە ئەمەش جگە لە زیانە تەندروستیەکانی دیکە هۆکارێکیشە بۆ قەڵەوبوون.

 

پێویستە چی بکەین؟

بۆ ڕێگری لەم دۆخە پێویستە کەسێکی چالاک بیت و وەرزش ئەنجام بدەیت.

 

یەکێکی دیکە لە زیانەکانی سترێس و قەلەقی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی خۆراکە کە وادەکات خواردنێکی زۆر زیاتر بخۆیت.

 

پێویستە چی بکەین؟

بۆ چارەسەری ئەم دۆخە پێویستە هاڕمۆنیەت لە ژیانتدا بدۆزیتەوە و کەسێکی کراوەبیت و دڵخۆش بیت.