سەردێر

چەند ڕێگەیەک کە دەتوانیت بۆ کۆنتڕۆڵی جەستەت بەکاری بهێنیت

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکە کە دەتوانیت بۆ کۆنتڕۆڵی جەستەت بەکاری بهێنیت:

 

-بۆ ئەوەی هەست بە ئازاری دەرزی نەکەیت بەتایبەت لەکاتێکدا کە لێی بترسیت، لە کاتی دەرزی لێدانەکەدا بکۆکە، بەو جۆرە مێشکت سەرقاڵ دەبێت و هەست بە ئازاری دەرزیەکە ناکەیت.

-بۆ نەهێشتنی ئازاری ددانت پارچەیەک سەهۆڵ بخەرە سەر پشتی دەستت بەتایبەت لە نێوان پەنجە گەورە و پەنجەی تەنیشتیدا، چونکە دەمارە خانەی پەیوەست بە ددانی تێدایە و ئازارەکەی ناهێڵێت.

-بۆ ئەوەی حەب بەئاسانی قوت بدەیت، سەرت ببە بۆخوارەوە نەک سەرەوە، چونکە بەوجۆرە حەبەکە بە ئاسانی دەچێتە بەشی پشتەوەی قورگت.

-بۆ وەستانی نیزگەرە قۆڵەکانت بۆ سەرەوە بکشێنە

 

-بۆ نەمانی سەرئێشە دەستت بخەرە بەر ئاوی سارد