سەردێر

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەوەی ماسولکەکانی پشتەوەی جەستەت توند بکەیتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ ئەوەی ماسولکەکانی پشتەوەی جەستەت توند بکەیتەوە:

 

-پێویستە وەرزشکردنی ماسولکەکانت و مێشکت بەیەکەوە ببەستیتەوە، واتە کاتێک وەرزش دەکەیت هەست بە جوڵەی ماسولکەکانی سمتت بکەیت.

-نابێت وەرزشەکان بە کەمی و ئاسانی بکەیت، بۆنمونە هەر وەرزشێک ٢٠ جار، بەڵکوو باشترە ٨ بۆ ١٠ جار و ٥ سێت ئەنجامی بدەیت، جگە لەوەی دەبێت وردە وردە ڕاهێنانەکان قورستر بکەیت.

-گرنگە کە وەرزشەکان بەپێی ناوچە جیاوازەکانی سمت و رانت بکەیت و بزانیت بۆ چی ئەو جوڵەیە دەکەیت.

-پێویستە وەرزشەکان بگۆڕیت و وەرزشی جیاواز بکەیت نەک تەنها پشت بە سکوات ببەستیت.

-نابێت بەنیازی ئەوەبیت لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکان ببینیت، چونکە بۆ دەرکەوتنی ئەنجام پێویستت بە چەند مانگێک هەیە.