سەردێر

٤ یاسای گرنگی زانستی بۆ ئەوەی دڵت خۆشبێت!

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان کات و تەمەنیکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی ببینە کەسێکی دڵخۆش، بەڵکوو لە هەموو کات و ساتێکدا گەر ژیانێکی درووستمان هەبێت دەتوانین بەختەوەر بین.

ئەمەی خوارەوە ٤ بنەمایی سەرەکییە بۆ بەختەوەری:

 

– ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٥ خولەک لە بێدەنگیدا بژی، واتە مۆبایل و تەلەفیزیۆن و لاپتۆپ و کار و هەموو شتێک لە خۆت دوور بخەرەوە، ئەمە بۆ کەسە باوەڕدارەکان دەرفەتێکی باشە کە پەرستشی خۆیان بکەن!

 

– لە خوڕەوشت و خووە خراپەکان دوور بکەوەرەوە، وەک مەشروب خواردنە و جگەرە و هەموو خوو رەوشتە هاوشێوەکانی.

 

– با کەسانی دۆست و خۆشەویست و ئەزیز لە دەوروبەرت بێت، لە هاوڕێ و خزم و دۆستە نزیکەکان نزیک ببەرەوە.

 

– هەوڵبدە ماڵ و شوێنی کارەکەت پاک و تەمیز و ڕێکخراو بێت، چونکە ئەوە ڕۆڵێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی دڵخۆشبیت.