سەردێر

کۆمەڵێک خاڵی گرنگ کە لەپاش تەمەنی ٣٠ ساڵی پێویستە بیزانیت

جێگیری و دەست پێکردنی ژیانی بەرپرسیاریەت لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا دەست پێدەکات، چونکە مێشک دەگات بە کۆنترۆڵکردنی هەست و بڕیارەکان و هەڵسوکەوتت، ئەمەش کەسایەتیت دەر دەخات، بەڵام چەند خاڵێکی گرنگ هەن، کە پێویستە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا فێریان ببیت، ئەوانیش:

– پیشەیەک هەڵبژێرە، کە خۆشت بوێت و چێژ لە کارکردن ببینیت.

– فێری دروستکردنی خواردنێکی خۆش ببە کە پێی بناسرێتەوە و هەموکات داوات لێبکەن دروستی بکەیت.

– پێویستە هاوڕێ راستەقینەکانت بناسیتەوە و بزانیت كات لەگەڵ کێدا بەسەر دەبەیت.

– ئیتر کاتی ئەوە هاتووە نهێنییەکانت و ژیانی تایبەتیت بۆ خۆت هەڵبگریت و لای کەس نەیدرکێنیت.

– هەوڵبدە لەگەڵ سەرقاڵی و کارکردنی ڕۆژانەت، کات و گرنگیش بۆ کەسە خۆشەویستەکانت تەرخان بکەیت و هاوسەنگی ڕابگریت.

– هەمیشە کات و پارە تەرخان بکە بۆ ئەنجامدانی گەشت و سەردانکردنی هەمو جیهان.

7-پێویستە مۆڵەتی شۆفێریت هەبێت.

– هەوڵبدە لە تەمەنی 30 ساڵیدا سەرچاوەیەکی ماددی دیکەت هەبێت، بێجگە لەو پیشەیەی هەتە.

– فێرببە چۆن وتار و مەبەستەکانت لەسەر ستەیج و لەبەردەم بینەری زۆردا باس بکەیت.

– پێویستە ستایلی جلوبەرگەکانت بیدۆزیتەوە و ئەوە لەبەر بکەیت کە لەگەڵ کەسایەتیتدا دەگونجێت.

– دەست بکە بە گرنگیدان بە جەستە و کات بۆ وەرزشکردنی ڕۆژانە تەرخان بکە.