ئەمەی خوارەوە چەند فریاگوزاریەکی سەرەتایی خێرا و بەسودە کە گرنگە بیزانیت:
-برینداربوون
لەکاتی برینداربوون زۆر گرنگە کە برینەکە لەسەروو دڵەوە بگریت بۆ ئەوەی خوێنی زۆری بۆنەچێت، گەر بۆنمونە لە ناوچەی سمت بوو هەوڵبدە بە بەکارهێنانی سەرینێک بەرزی بکەرەوە.
-چەقینی شت لە دەستت
ئەوەی لەم بابەتەدا کێشەیە هەر ئازارەکەی دەستت نییە، بەڵکوو میکرۆبە کە زۆر دەچێتە ناو جەستەوە، بۆیە پێویستە سەرەتا موکێشەکە بە ئاوی گەرم پاک بکەیتەوە و دواتر دەستیشت بە جوانی بشۆیت.
-سووتانی ئاسایی
-لەکاتی سووتانی ئاسایی و پلە یەکدا نابێت ڕاستەوخۆ سەهۆڵی لەسەر دابنێیت، بەڵکوو سەهۆڵەکە بکەرە ناو پەڕۆیەک و پاشان بیکەرە سەری، دەتوانیت مەعجونی ددانیشی لێبدەیت.
-شوخت و ڕووشاویی
لەکاتی بریندداریدا ڕەنگە لەوە بترسیت کە دواتر ببێت بە پەڵەیەک، بۆ ڕێگری لەوە سۆدەی نانی بکە بەسەردا و ماوەیەک پێوەی بهێڵەرەوە.