سەردێر

ئەحلام وێنەیەکی کۆنی خۆی بڵاودەکاتەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبێتە جێگای گاڵتە

هونەرمەند ئەحلام وێنەیەکی کۆنی خۆی وەک یادگاریەک لەگەڵ هونەرمەندی میسری مونتەسیر بیلا بڵاودەکاتەوە کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە.
وێنە کۆنەکەی ئەحلام دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنیت، بەتایبەت کە هەموان ئاماژە بەوە دەدەن گۆڕانکاریەکی زۆر بەسەر شێوە و ستایلی ئەو هونەرمەندەدا هاتووە.
ئەمەش یەکەم جار نییە کە شێوە و ستایلی ئەحلام دەبێتە جێگای باس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و چەند جارێکیش ئەحلام بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو ڕەخنانەی داوەتەوە.
هونەرمەند ئەحلام ساڵی ١٩٦٨ لەدایک بووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی عەرەب و ئیماڕات.