سەردێر

ئایا دەکرێت لە پشکنینی میزی پیاودا هۆرمۆنی دووگیانی هەبێت؟

“پیاوەکە تووشی سەرسوڕمان بوو، بە بینینی دوو هێڵی پەمەیی لەسەر ئامێری دەستنیشانکەری دووگیانی، دوای ئەوەی بۆ گاڵتە پشکنینی دووگیانی لەسەر ئامێرێکی ماڵەوەیان ئەنجامدابوو، بابەتەکەی بۆ گاڵتە و گەپ لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوکردەوە.
کاتێک ئەم هەواڵەبڵاوبووەوە، لە نێوان هەزاران کەس کە بە گاڵتەو تەنزەوە قسەیان لەسەر بابەتەکە کرد، و گوایە پیاوەکە سکپڕبێت، تاقە کەسێک بۆی نووسی: تۆ ڕەنگە تووشی شێرپەنجەی گون بووبیت، سەردانی پزیشک بکە “.
بە دڵنیاییەوە دوای پشکنین دەرکەوت پیاوەکە تووشی شێرپەنجەی گون بووە، و چارەسەری پێویستیشی بۆ کرا.
زانستی پزیشکی دەڵێت، هۆڕمۆنی HCG کە وەک نیشانەی دووگیانی ئافرەت دێتە بەکارهێنان، هەمان هۆڕمۆن دەکرێ لە پیاودا ئاماژەی شێرپەنجەی گون بێت، بۆیە پشکنینی دووگیانی کە لە پیاودا پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستی پشکنین و بەدوا داچوونی پزیشکییە بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە هەبوونی شێرپەنجە، نەک گاڵتە و ڕابواردن.
“بابەتی زانستی بگێڕنەوە بۆ کەسانی زانستی، نەک کەرەستەیەک بێت بۆ پێکەنین و گاڵتەوگەپ”

ئامادەکردنی: بژار سورچی ، سکوڵی پزیشکی کۆیە
سەرچاوە: مێدیار