سەردێر

٦ هەڵە لەکاتی خۆشتندا ئەنجامی دەدەین و زیانی زۆرمان لێدەدات

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی باوە کە زۆرێکمان لەکاتی خۆشتندا ئەنجامی دەدەین، لەکاتێکدا پێویستە خۆتی لێبپارێزیت:

 

– لفکەکەت لە گەرماو جێدەهێڵیت: ئەمەش وادەکات بەکتریایەکی زۆری لەسەر بنیشێت

– دەرچەی ئاوەڕۆکە ناشۆیت: لە پاش هەموو گەرماوێک پێویستە دەرچەی ئاوەڕۆی گەرماو بشۆیت، چونکە میکرۆبێکی زۆری لێدەنیشێت و لە گەرماوەکەدا بڵاودەبێتەوە.

– هەموو ڕۆژێک خۆت دەشۆیت: ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە و پێویستە هەفتەی ٢ جار قژت بشۆیت

– دووشی گەرماوەکەت پاک نەکردۆتەوە: ئەم دووشە کاتێک پیسدەبێت میکرۆبی لێدەنیشێت و پێویستە ناوە ناوە پاکی بکەیتەوە

– لەپاش وەرزش گەرماو ناکەیت: ئەمەش هەڵەیەکی دیکەیە چونکە دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستت

– لە پاش گەرماو قاچت ناشۆیت: پێویستە لە پاش هەموو گەرماوێک قاچەکانت بشۆیت ئەگەر نا توشی هەوکردنی قاچەکانت دەبیت