سەردێر

تەها قادر: کارە نوێکەم لە ئاستێکی جیهانیدایە

هونەرمەند تەها قادر نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “نانا” بڵاوکردەوە و ڕایی گەیاندووە کە کارە نوێکەی لە ئاستێکی جیهانیدایە.
تەها قادر وتویەتی” “ببینن کە ھونەرمەندێکی کورد دەتوانێت لە چ ئاستێکی جیھانی کار بکات، ئەمە تەنھا سەرەتایە”.
بەرهەمەکەی تەها لە تێكست و ئاوازی هەردی سەلامییە و ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی محەمەد بازە
تەھا قادر خەڵکی شاری سۆرانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.