له كۆندا مرۆڤه‌كان شێوازی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ته‌ندروستیه‌كانیان كه به‌شێك له‌و چاره‌سه‌رانه تا ئه‌مڕۆش ده‌كرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت.
یۆنانیه كۆنه‌كان گه‌ر شه‌وان خه‌ویان لێنهكهوتدایه كه‌مێك گوێزه هیندی هاڕڕاویان كردهكره ناو ده‌فرێكی پڕ له شیری گه‌رم و دهیانخواردنهوه، جگه له‌وه‌ی به ڕۆنی سروشتی لاڤانده‌ر شان و قاچی خۆیان ده‌شێلا.
به‌م جۆره‌ش هه‌م جه‌سته‌یان و هه‌م مێشكیان هه‌ستی به ئارامی ده‌كرد و باشتر ده‌یانتوانی بخه‌ون، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی باشه كه له ئێستاشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی خهولێنهكهوتنیان هه‌یه ده‌توانن به‌كاری بهێنن.