ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە کە گرنگە لەبەرچاوت بێت گەر دەزانیت ڕێجیم و وەرزش سوودی نییە:
– جۆری وەرزشەکە بگۆڕە، ڕۆژێک ڕاکردن و ڕۆژێک مەلە و ڕۆژێک باسکە و وە هەروەها
– لایەنەی دەروونی لە دابەزینی کێش گرنگی زۆری هەیە و نابێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش پەلە بکەیت
– مەرج نییە ئەو ڕێژە کالۆرییەی بۆ کەسێک گونجاوە بۆ تۆش گونجاو بێت، پێویستە بەپێی جەستەی خۆت مامەڵە بکەیت
– خەوی تەندرووست و دیاریکراو گرنگی زۆرە بۆ دابەزاندنی کێش، بۆیە گەر دەتەوێت کێشت دابەزێت دەبێت کاتی خەوتن و هەستانت دیاریکراو بیت.
– ئاساییە لەکاتی نان خواردن یان دواتر کەمێک کێشت زیادبکات و پێویست بە ترس ناکات، زیاتر جلوبەرگەکان و گەورەبون و بچوکبونەوەی بکە بە پێوەر بۆ قەڵەوبوون یان دابەزینی کێش.