سەردێر

چەند زانیاریەک لەسەر خوێنی خۆت کە تازەیە و نەتبیستووە!

خوێنی مرۆڤ بەستەرە شانەیەکی شلە کە ئەرکی وەرگرتنی ئۆکسجین و دورخستنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە بۆ خانەکان، ئەمەی خوارەوە هەندێک زانیاری جیاوازە لەسەر خوێن:

 

– مرۆڤێکی ئاسایی ٤-٥ لیتر  خوێنی تێدایە کە لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە و  بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە.

 

– جیاوازی جۆری خوێنەکەت ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوە لە هاوسەرگیری، چونکە توێژینەوەکان سەلماندویانە کە هەتا جۆرەکەی لە یەک بێت ئەگەری جیابونەوە کەمترە.

– بە ١١٢٠٠٠٠ مێشولە دەتوانن سەرجەم ئەو خوێنەی لە جەستەی مرۆڤدا هەیە دەری بهێنن.

 

– Stan Larkin توانی ٥٥٥ ڕۆژ بەبێ دڵ بژی، ئەمەش پاش ئەوەی دڵی بۆ دەگۆڕدراو دڵە دەستکردەکەی لە ڕێگەی جانتایەکەوە بۆ داندرابوو کە لەگەڵ خۆیدا هەڵی گرتبوو تا دواتر دڵی دیکەی بۆ داندرا.

– گەر مرۆڤ تا ٤٠٪ی خوێنەکەی لەبەر بڕوات هەر دەتوانێت بژی، بەڵام تا ماوەیەکی دیاریکراو.

 

– هاوکات جۆری خوێنەکانی جەستەت کاریگەری لەسەر کەسایەتیشت هەیە و ئەوانەی جۆری خوێنیان وەک یەکە کەسایەتیشیان لێک نزیکترە.

– بەپێی توێژینەوەکان ٢١٪ی سەکتەی دڵ کە بەهۆی پەستانی خوێنەوەیە لە ڕۆژی یەکەمی دەوامدا ڕوودەدات، واتە ڕۆژی یەک شەمە یاخود دوو شەمە بەپێی دەوامەکەت.