سەردێر

چەند زانیاریەک لەسەر جیهانی ئاژەڵان کە زۆر سەیر و سەمەرەیە

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر جیهانی ئاژەڵان کە زۆر سەیر و سەمەرەیە:

 

-پۆپنەی قەل و مریشک

-زۆرجار قەل و مریشکت بینیوە، بەڵام ئایا لەخۆت پرسیوە ئەو پۆپنە سورە کاری چییە؟ بەهۆی ئەوەی قەل و مریشک عەرەق ناکەنەوە، لەکاتی گەرمادا خوێنی زیاتر بەوثیدا تێپەڕدەبێت و فێنکیان دەکاتەوە، جگە لەوەی بەپێی ڕەنگەکەی نێرەکە دەزانێت کە مێیە ئامادەیە بۆ جووتبوون.

 

-لوتی سەیری ئاژەڵی  سیگا

لوتی ئاژەڵی سیگا سەیر و سەمەرەیە و لە ئاژەڵی دیکە ناچێت، بەڵام بەهۆی ئەو لوتەوەیە کە دەتوانن بژین چونکە لوتەکە کۆنتڕۆڵی ئەو هەوایە دەکات کە هەڵی دەمژن و وادەکات پلەی گەرمی جەستەیان بە هاوسەنگی بمێنێتەوە، بۆیە کە سارد بێت لوتیان هەواکە گەرم دەکات و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە بە ئاسانی دەتوانن لە کەشی جیاوازدا بژین.

 

-ماسی blobfish

ئەم ماسییە جەستەی زۆر شلە و بەهۆی ئەوەشەوە بەرگەی پەستانی بەرزی ئاو دەگرێت و لە قوڵای دەریادا دەژی، بەڵام کاتێک دێتە سەر وشکانی جەستەی بە تەواوەتی شلدەبێتەوە.

 

-سمتی مەیموون بۆچی سورە؟

زۆرجار دەبینین کە سمتی مەیمون ڕەنگی سورە، ئەمەش بەهۆی بونی ڕێژەی زۆری ملولەی خوێنە کە وادەکات ئاسانتر بتوانن بۆ ماوەی درێژ لەسەری دابنیشن و فێنکیش بێت، جگە لەوەی بەپێی ڕەنگەی نێرینە دەزانێت کە مێیە ئامادەیە بۆ جووتبوون یاخود نا!