ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی ناوازەیە بۆ پاککردنەوەی چێستخانەکەت بە باشترین شێواز:
– بۆ پاککردنەوەی مایکرۆیڤ کوپێک ئاوی گەرمی تێبکە و لێی بگەڕێ کەمێک هەڵم بکات، دواتر بە پەڕۆیەک پاکی بکەرەوە
– بۆ پاکردنەوەی چەوری سەر تەباخ کەمێک ئارد یان سۆدی نانی پێوە بکە و ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر پاکی بکەرەوە.
– بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ساردکەرەوە چەند پارچەیەک کاربۆنی چالاککراوی تێدا دابنێ
– تاکە گۆرەی فرێ مەدە و ژێر مەغسەل و ناوچە تایبەتەکانی پێ پاک بکەرەوە
– بۆ پاککردنەوەی مقەڵی بە باشترین شێوە، زەیتی بەسەردا بکە و دواتر خوێی پێوە بکە، ١٠ خولەک لیی بگەڕێ و دواتر بە قاشە پەتاتەیەک سەرجەم پیسیەکەی لێبکەرەوە.