سەردێر

٧ نیشانە کە دەیسەلمێنێت داپیرە و باپیرەت ڕەنگە توشی نەخۆشی (خڵەفاوی) بووبن

چۆن تێست دەکەیت؟

نەخۆشی خڵەفاوی، یاخود  لەدەستدانی یادەوەری و توانای مێشک بەگشتی Dementia  نەخۆشیەکە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن توشمان دەبێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  نیشانەیە کە دەیسەلمێنێت داپیرە و باپیرەت ڕەنگە توشی نەخۆشی (خڵەفاوی) بووبن:

 

-گومانیان لە زۆر کەس بۆ درووستدەبێت و بە ئاسانی گومان لە هەموان دەکەن

-زیاتر لە جارێک هەمان پرسیار دوبارە دەکەنەوە و زوو لەبیریان دەچێتەوە

-زۆر لە جاران زیاتر تایبەتمەندیەکانی کەسایەتیان دەردەکەوێت، بۆنمونە گەر بە گەنجی کەمێک ڕەزیل بوبێت ئەوا بە پیری وردە وردە ڕەزیلیەکەی هێندە زۆردەبێت کە ٢٥٠ دیناریش دەشارێتەوە و هەڵی دەگرێت.

-حەزی بە کۆکردنەوەی شتی بێکەڵک و فڕێدراو هەیە و دەستی لە هیچ شتێکی خۆشی نابێتەوە

-گۆڕانکاری لەناکاو و خێرا لە جەستەیدا درووستدەبێت و کێشی یان زۆر دەبێت یان زۆر کەم

-بەگشتی تاقەتی خەڵک و کۆبونەوە خێزانیەکانی نامێنێت

 

-بۆ ئەوەی بزانیت داپیرەت یاخود باپیرەت توشی ئەم نەخۆشیە نەبووە، ئەوا ئەم تێستەی پێبکە و ١٥ خولەکی بۆ دابنێ تەواوی بکات، گەر کەمتر لە نیوەی زانی ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکات.