سەردێر

مریەم ئۆزلی بۆ یەکەمجار باوکی منداڵەکانی ئاشکرا کرد، وێنەکەی ببینە

مریەم ئۆزلی بۆ یەکەمجار باوکی منداڵەکانی ئاشکرا کرد، ئەمەش پاش ئەوەی کەماوەیەکی زۆر بە نهێنی هێشتوبیەوە

پاش لە دایکبوونی کچی دووەمی، مریەم ئۆزلی هەر وەک کەسێکی سینگڵ دەردەکەوت و ئەوەش ڕوبەڕووی ڕەخنەی زۆری کردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی هاوسەرەکەی دیار نەبوو.

بەڵام دواجار مریەم وێنەیەکی خۆی و خۆشەویستەکەی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دەنگۆیانە بهێنیت، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتری لەسەر ئاشکرا بکات.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە پێشتر مریەم ئۆزلی، پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەری تورکی جان ئاتەش هەبوو، لە ساڵی ٢٠١٤ و کاتێک دووگیان بوو لێی جودابویەوە چونکە بەوتەی خۆی خیانەتی لێکردووە، بەڵام مریەم ڕایگەیاند کە منداڵەکەی لەبار نابات و بووە دایکی کچێک.

مەریەم ئئۆزلی لە ساڵی ١٩٨٣ لەدایک بووە و بەهۆی زنجیرە درامای خوڕەم سوڵتان ناوبانگی دەرکرد.