ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکی زانستییە بۆ ئەوەی چیدیکە منداڵەکەت ختوکە نەدەیت:
-کاتێک منداڵەکەت پێدەکەنێت کە تۆ ختوکەی دەدەیت، بەهۆی هەستیاریەوەیە بەرامبەر بە ختوکەدان و بەبێ خواستی خۆی پێدەکەنێت، هەر بۆیە پێکەنینەکەی لە دڵخۆشیەوە نییە و بێزار کەرە بۆی.
-توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە ختوکەدانی منداڵەکەت هەستی ژێردەستەیی تێدا درووستدەکات بەو پێیەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و کاریگەری خراپی لەسەر کەسایەتیەکەی دەبێت.
ختووکەدان لە کۆندا وەک ڕێگەیەکی ئازاردان و سزادانی دیلەکان بەکاردەهات، ئایا تۆش ئەوەت بدەوێت بۆ منداڵەکەت؟
-لە کاتی پێکەنین منداڵ سستمی هەناسەدانی تێکدەچێت و ناشتوانێت پێت بڵێ بوەستە، هەر بۆیە ئازاری زیاتری پێدەگات.
-هەر بۆیە ڕێگەی باشتر و تەندرووستر هەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆت بۆ منداڵەکەت دەرببڕیت و چیدیکە ختوکەی مەدە.