سەردێر

تام لە خواردن ناکەیت و ناو دەمت تێک چووە؟ ئەمە نیشانەیە بۆ چەند کێشەیەکی تەندرووستی

هەندێکجار ڕوودەدات کە تام لە خواردن و خواردنەوە ناکەین و هەستدەکەین ناودەممان تێک چووە، ئەمە نیشانەی کۆمەڵێک نەخۆشییە کە لێرەدا باسی دەکەین و گرنگە لەکاتی پێویست پشکنینی بۆ بکەیت:

 

– بۆقژەی دەم mouth thrush، کەڕووی (کاندیدا ئەلبیکانس) کۆدەبێتەوە لەنێو ڕووپۆشی دەمدا و برینێکی سپی کرێمی لە ناو دەمدا درووستدەبێت و ناتوانیت تام لە خواردن بکەیت

-کەمی ئاسن لە جەستەدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان

-لە کاتی دووگیانی  و بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەوە هەندێکجار  هەستی تامکردن لە دەستدەدەیت

-سەرما و پەتایی ئاساییش هەندێکجار دەبێتە هۆی تێکچوونی هەستی تامکردنت

-بوونی شەکرە و نەخۆشی شەکرە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە باوەکان بۆ تێکچونی تامی دەم

-قەلەقی و خەفەتی زۆر بەهەمان شێوە وادەکات تام لە خواردن نەبینیت

-هەندێک دەرمان هەیە بەتیابەت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک و دژە هەوکردن کە تامی دەمت تێکدەدات

-پاک ڕانەگرتنی ناودەم و زۆربوونی بەکتریاکان وادەکات کە تامی دەمت سرووشتی نەبێت