سەردێر

هونەرمەند شێرکۆ تاڵیب بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

هونەرمەند شێرکۆ تالیب نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (چرایەکی شکاو) بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکەی شێرکۆ تالیب لە ھۆنراوەی صەلاح محەمەدە و ئاوازی شێرکۆ تالیب و موزیک و میکس و ماسترینگی لەلایەن دانا ئیسماعیل بۆ کراوە و کاری ڤیدیو میوزکیش ھەردی عومەر ئەنجامی داوە.
شێرکۆ تاڵیب یەکێکە لە گۆرانیبیژە دیارەکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و چەندان ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە.