سەردێر

شاجوانی مەکسیک بە تۆمەتی خەڵک ڕفاندن دەستگیرکرا و ئەگەر هەیە ٥٠ ساڵ زیندانی بکرێت

لورا موجيكا (٢٥ ساڵ) شاجوانی مەکسیک لەگەڵ باندێکدا بە تۆمەتی خەڵک ڕفاندن دەستگیرکرا و ئەگەر هەیە ٥٠ ساڵ زیندانی بکرێت
لورا کە لەساڵی ٢٠١٨ وەک شاجوان هەڵبژێردراوە، ئەندام بووە لە باندێکدا کە کاریان ڕفاندنی خەڵک بووە و دواتر لە بەرامبەر پارەدا ئازادیان کردوون.
باندەکەی لورا لە سێ ژن و ٥ پیاو پێک هاتوون کەسەرجەمیان لەلایەن پۆلیسی مەکسیکەوە دەستگیرکراون.