چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێكی رۆژانه هه‌یه كه گه‌ر ئه‌نجامیان بده‌یت ئه‌و هه‌سته‌مان لا دروستده‌كات كه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوین و به‌وه‌ش متمانه‌مان به‌خۆمان زیاتر ده‌بێت.
– وه‌رزشكردن: هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئارامی ده‌رون و جه‌سته.
– بڕی پێویستی خه‌و: به‌وه‌ش جه‌سته‌مان رێژه‌ی پێویستی پشوودان وه‌رده‌گرێت و دواتر هه‌ست به چالاكی ده‌كه‌ین.
– ڤیتامینه پێویسته‌كان: بزانه جه‌سته‌ت پێویستی به چ جۆره ڤیتامینێك هه‌یه و رۆژانه ئه‌و خواردنانه زۆر بخۆ كه ئه‌و ڤیتامینه‌یان تێدابه.
– بیركدنه‌وه‌ی ئیجابی: بیركردنه‌وه‌ی ئیجابی و بینینی لایه‌نه باشه‌كانی بابه‌ته‌كه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ قه‌ناعه‌ت و رازیبون به ژیانی خۆت.
– كه‌سێكی به‌سوود به: هه‌وڵبده له رێكخراوێكی خێرخوازی یاخود كارێكی مرۆڤانه‌دا به‌شداری بكه‌یت.
– خواردن: تا ده‌توانیت خواردنه‌كانت با ته‌ندروستبێت و به‌پیی رێژه‌ی پێویست بێت.
– هه‌شت په‌رداخ ئاو: رۆژانه هه‌وڵبده 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه، چونكه ئه‌وه هه‌م مادده زیاده‌كانی جه‌سته‌ت پاكده‌كاته‌وه‌و هه‌م چالاكتریشت ده‌كات.