کاتێک پیاو خراپ هێرشت دەکات سەر جا بەمەبەستی دزی بێت یاخود ئازار پێگەیاندنت، چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت؟ ئەمەت خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە لەو بارەیەوە:
-دەتوانیت کلیلەکەت بۆ بەرگری لە خۆت بەکار بهێنیت، بەڵام دەبێت بە درووستی بیگریت بۆ ئەوەی دەستی خۆت بریندار نەکات
-هەوڵمەدە بیدەیت لە ناوچەی (کۆئەندامی زاوزێ) چونکە ئەو ناوچەیە بە ئاسانی دەپارێزرێت و زۆرجار سەرکەوتوو نابیت، گەر سەرکەوتووش بوویت، ئازارەکەی خێرا و کاتییە و دواتر بە توڕەیی زیاترەوە بۆت دێتەوە.
-جگە لەوەی پاڕانەوە لە کەسی هێرشکەر هەڵەیە، چونکە بواری ئەوەی پێدەدات باشتر و پلان بۆداڕێژراوتر کاری خۆی بکات.
-بەداخەوە لە کاتی هێرش ڕاکردن بژاردەیەکی باش نیە چونکە :
- کەسی هێرشبەر ڕەنگە خێراتر بێت لە تۆ و ئاسانتر بتگرێتەوە، جگە لەوەی ڕاکردنەکە توڕەترت دەکات
- دەبێت ئاستی توانای خۆت بزانیت چونکە ڕەنگە ناچاربیت بۆ ماوەیەکی زۆر ڕابکەیت
- لە ڕاکردندا ناچاردەبیت پشت بکەیتە کەسی هێرشبەر کە ڕەنگە لە پشتەوە زیانی زیاترت پێبگەیەنێت
- نازانیت چی لە پشتەوە ڕوودەدات و زوو زوو ئاوڕ دەدەیتەوە، ئەوەش خات دەکاتەوە و ئاسانتر دەکەویتە دەستیان.
-گرنگە خۆت فێری هونەری بەرگری بکەیت، بەڵام نابێت پشت بە ڤیدیۆی ئۆنلاین ببەستیت چونکە تاکتیکەکان تا بە کرداری نەیکەیت ناتوانیت لە کاتی پێویست دوبارەی بکەیتەوە.
-لە هەندێک دۆخدا بۆ ئەوەی هێرشبەرەبە بترسێنیت و وابکەیت خەڵکیش زیاتر سەرنجی بۆلای خۆت ڕابکێشیت، دەتوانیت لەجیاتی هاوارکردنی یارمەتی، بڵێیت (ئاگر) ئەمە وادەکات هەوام وابزانن ئاگر کەوتۆتەوە و سەرنجیان بێتە سەر ئێوە و بێن بە هاناتەوە.