سەردێر

چەند تێڕوانینێکی هەڵە لە سەر سوڕی مانگانە کە زۆرێک لە کچان هەیانە

ئەمەی خوارەوە چەند تێڕوانینێکی هەڵەیە لە سەر سوڕی مانگانە کە زۆرێک لە کچان هەیانە:

 

بۆچونی ناڕاست: نابێت لەکاتی سوڕی مانگانەدا خۆت بشۆیت و گەرماو بکەیت

-ئەم بۆچونە لەوەوە هاتووە کە ئاوی گەرم و خۆشۆردن لەو کاتەدا زیاتر هەوکردن درووستدەکات، بەڵام ئەمە هەڵەیە و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم لەو کاتەدا زیاتر ئاسوودەی دەدات بە جەستە.

 

بۆچونی ناڕاست: نابێت لەکاتی سوڕی مانگانەدا مەلە بکەیت

-دەتوانیت لە کاتی سوڕی مانگانە لە مەلەوانگە یاخود ئاوی کراوە مەلە بکەیت، بەڵام بە مەرجێک کە تامپۆن  ببەستیت نەک سانتی.

 

 

بۆچونی ناڕاست: نابێت لەکاتی سوڕی مانگانەدا موو لێبکەیتەوە یاخود تاتۆ بکەیت

-ئەم بۆچونەش هەڵەیە و سوڕی مانگانە پەیوەندی بەو دۆخەوە نییە و دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت.

 

بۆچونی ناڕاست: گەر لەکاتی سوڕی مانگانەدا ئازارت زۆر بوو ئاساییە و پێویستە بەرگە بگریت

-بوونی ئازار لەکاتی سوڕی مانگانەدا ئاساییە، بەڵام کە ئازارەکە بەجۆرێک بوو لە ژیانی ڕۆژانە و ئاسایی بتوەستێنێت ئەوە پێویستە بچیتە لای پزیشک

 

بۆچونی ناڕاست: ئەستەمە لەکاتی سوڕی مانگانەدا دووگیان ببیت

-ئەمەش ڕاستنییە بەتایبەت لە پاش ڕۆژی ٥ و ٦ م کە ئەگەری دووگیانبوون هەیە.