ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە گەر ئەنجامی بدەیت قەڵەوتر دەرت دەخات و بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت ماسولکەی گەورە و بەهێزیان هەبێت، بەڵام بۆ دابەزاندنی کێش نابێت و لێرە گرنگترنیان باسدەکەین:
-وەرزشی Side bends دەبێتە هۆی ئەوەی کەلەکەت توند و گەورە بێت، بۆیە باشترە لە جیاتی ئەوە وەرزشی Side plank بکەیت.
-وەرزشی Rollouts وەرزشێکی بەهێزە و ماسلکەی سک بەهێز دەکات بەڵام گەورەتر دەری دەخات و باشترە لە جیاتی ئەوە وەرزشی Plank بکەیت.
-وەرزشی Medicine ball jackknives وادەکات کەمەرت گەورەتر دەربکەوێت و لەجیاتی ئەوە وەرزشی stomach vacuum بکەن کە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە دەکرێت.
-وەرزشی Weighted crunches بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت سکس پاک درووستبکەن لە سکیان، بەڵام بۆ خانمان کە بیانەوێت سکیان بە ناسکی بمێنێتەوە و ورگیشیان نەبێت باشترە وەرزشی An arch body hold بکەن.