١٤/٢ ی هه‌موو ساڵێك رۆژی خۆشه‌ویستی جیهانییه، به‌ڵام گه‌ر تۆ له‌م رۆژه‌دا هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه یاخود خۆشه‌ویستت نیه، ئه‌وا پێویستناكات هه‌ست به خهمبكهیت، به‌ڵكوو زۆر كاری گونجاو هه‌یه كه له‌م رۆژه‌دا ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت، وه‌ك ده‌رونناسی ئه‌مریكی كاسرین بوسرون ئاماژه‌ی پێداوه، مه‌رج نییه ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌م رۆژه‌دا ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت، هه‌ر بۆیه ده‌توانیت ئه‌م ١٠ كاره بكه‌یت:
– ته‌ماشایه‌كی هاوڕێ و خزم و كه‌سه‌نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌رت بكه و سوپاسی ئه‌وانه بكه كه گرنگیت پێده‌ده‌ن.
– نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بنێره بۆ ئه‌و كه‌سه نزیكانه (دایك، هاوڕێ، دۆستێك)
– خۆتت خۆش بوێت، چونكه گه‌ر نه‌توانی خۆتت خۆشبوێت ناتوانی كه‌سانی دیكه‌شت خۆشبوێت.
– په‌یوه‌ندی بكه به كه‌سێكه‌وه كه گۆڕاكاری له ژیانتدا دروستكردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه سوپاسی بكه.
– چێژ له رۆژه‌كه‌ت ببینه‌و هه‌میشه بزانه كه تۆ شایسته‌ی باشترینیت.
– هه‌ركات هه‌ستت به ته‌نهایی و بێزاری كرد، چه‌ند خوله‌كێك بۆ بیركردنه‌وه له باشیه‌كانی ژیانی خۆت ته‌رخان بكه‌و وه‌بیرخۆتی بهێنه‌ره‌وه كه ئه‌و دۆخه‌ی تۆی تێدایت له زۆر كه‌س باشتره.
– هه‌وڵبده كه كارێك بكه‌یت دڵتخۆش بكات، هاوكاری كه‌سێك بكه!
– ئه‌م رۆژه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هاوڕێیه‌كی كۆنتهوه بكه‌یت كه پێشتر زۆر له یه‌كدی نزیكبون.
– لهبیریت بێت كه ژیان به‌رده‌وامه‌و هه‌موو كاتیش له گۆڕانكاریدایه، به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئامانجهكاتن و هه‌رگیز پاشه‌كشێ مه‌كه.