له رۆژی جیهانی ڤالانتایندا هه‌ڵوێستی پیاوان به‌رامبه‌ر ئه‌م رۆژه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند جۆرێكی دیاریكراوی پیاوان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ڕۆژه‌كه كه ئه‌وانیش:
– ئه‌و پیاوانه‌ی كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا باوه‌ڕیان به‌م رۆژه نییه‌و پێیان وایه كه هه‌ر رۆژێكی ئاساییه، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان دیاریی پێشكه‌شده‌كات.
– ئه‌و پیاوانه‌ی ڤالانتاین لایان ته‌نها بۆنه‌یه‌كی جوانه‌و پێیان وایه كه ده‌كرێت به ساده‌ی یاددی بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و رۆژه كاتێكی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان به‌سه‌ر به‌رن.
– جۆری سێیه‌م ئه‌و پیاوان بۆنه‌كه وه‌ك ده‌رفه‌ت و رۆژێكی باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی كه دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌یان بكڕن و خۆشه‌ویستی خۆیانی بۆ ده‌رببڕن.
– ئه‌و پیاوانه‌ی ڕقیان له رۆژی خۆشه‌ویستیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆخۆیان ته‌نهان، كه به وته‌ی ده‌روناسان ئه‌و رقه‌یان به‌هۆی كاردانهوهوهیه.
– ئه‌و پیاوانه‌ی كه ڤالانتاین زۆر لایان رۆژێكی گرنگه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌له‌قیان له به‌رێكردنی رۆژه‌كه زۆركات هه‌ڵه ده‌كه‌ن و دیاری و بۆنه‌ی نه‌گونجاو رێكده‌خه‌ن.