زۆرینه‌مان كێشه‌ی هه‌بونی چاڵی ڕه‌ش و بونی چه‌وری و دهردراومان له‌سه‌ر لوتمان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت ئه‌م تاكتیكه به‌كار بهێنیت كه پێشتر له لایه‌ن خانمێك به ناوی ئه‌لكساندرا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه تاقی كراوه‌ته‌وه:
پێداویستیه‌كان:
– فوڵچهیهكی پاك
– كه‌مێك مه‌عجونی ددان
– كهوچكهچایهك سۆده
– كه‌مێك ئاوی شله‌تێن
به ئاوه شلهتێنهكه ده‌موچاوت پاك بكه‌ره‌وه، ئاوه گه‌رمه‌كه كونیله‌كان ده‌كاته‌وه، دواتر سۆده و ئاوه مه‌عجونه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئاو تێكه‌ڵ بكه، پاشان بیده له‌و به‌شانه‌ی لوتت كه خاڵه ڕه‌شه‌كانی تێدایه، دواتر به فوڵچه‌ی ددانه‌كه پێیدا بهێنه و دواتر ڕوخسارت به ئاوی شله‌تێن بشۆره‌وه، ده‌بینیت بۆ ده‌رمانیش خاڵێكی ڕه‌ش نادۆزیته‌وه به لوتته‌وه.