سەردێر

کۆمەڵێک کەسی بێزارکەر کە لە زۆربەی شوێنی کارەکاندا هەن

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسی بێزارکەرە کە لە زۆربەی شوێنی کارەکاندا هەن:

-ئەو کارمەندەی وەک نزیک لە هەموان خۆی نیشان دەدات و کۆمەڵایەتییە، بەڵام قسە لە دەمیدا ناوەستێت و زانیاری هەمووی لایە و زانیاریش بۆ هەموان دەبات

– ئەو کارمەندەی کە کۆنەپارێزە و نایەوێت هیچ گۆڕانکاریەک لە سستمی کار و ئۆفیسدا بکرێت

-ئەو کارمەندەی بە بێگاری کاردەکات و ئامادەی هیچ هاوکاریەک نییە

-ئەو کارمەندەی خۆی لە هەموان پێ زیرەکترە چونکە خزمەتی زۆرە لە شوێنەکەدا

-ئەو کارمەندەی بەردەوام خۆی لە پارەکۆکردنەوەی هەرەوەزی دەشارێتەوە، بەڵام بۆ شتە بەلاشەکان یەکسەر ئامادەیە

-ئەو کارمەندەی بەردەوام هەوڵدەدات مجامەلەت بکات تا کارەکانی خۆیت بەسەردا بدات

-کارمەندی عەسک، کاتێک هەموان سەرمایانە ئەو گەرمایەتی، یاخود کە هەموان گەرمایانە ئەو سەرمایەتی

-ئەو کارمەندەی سنوری تاکەکەسەکان نازانێت، بەبێ پرس و لە دەرگادان دێتە ژورەکەت، یاخود چەکمەچەکەت دەکاتەوە.

-ئەو کارمەندەی هەر ڕۆژەی بیانویەک دەدۆزێتەوە بۆی زوو بڕواتەوە