سەردێر

بانە شیروان نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە

کچە گۆرانیبێژ بانە شێروان نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (دەستمبگرە) بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکەی بانە لە تێكست و ئاوازی كەڤێ ئیسماعیلییە، سیامەك كاری میوزیك پرۆدەكشنی بۆ كردوە.
بانە، لە ساڵی 2001 لە دایکبوه، کە یەکێک بوە لە بەشداربوانی بەرنامەی کورد ئادیڵ، و توانی سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنێت، یەکەم کاری کلیپێک بو بە دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژ نەوید زەردی بە ناوی “بڕۆ”.