سەردێر

٨ کەس لە بیاباندا ڕێگایان لێوندەبێت و لە برسێتی و تونێتیدا گیان لەدەستدەدەن

لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە وڵاتی لیبیا، ٨ هاوڵاتی سوودانی لە بیابانی گەورەی لیبیادا ڕێگایان لێوندەبێت و لە برسێتی و تونێتیدا گیان لەدەستدەدەن.
پۆلیسی لیبیا ئاماژەی بەوەداوە کە پاش ئەوەی پێیان ڕاگەیەندراوە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە بیبانەکەدا ڕوویداوە، چونەتە سەر ڕووداوەکە و تەرمی ٨ کەسیان لە نزیک ئۆتۆمبێلەکە دۆزیوەتەوە کە لە برسێتی و تونێتیدا گیانیان لەدەستداوە.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژەیان بەوەش داوە کە ژمارەی سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە ٢١ کەس بووە و ویستویانە بە قاچاخ لە سودانەوە بچنە وڵاتی لیبیا و لە بیاباندا پەکیان کەوتووە و هەتا ئێستا چارەنووسی ئەوانی دیکە دیار نییە.
لە نێو سەرنشینەکاندا نامەی ژنێک دۆزراوەتەوە بەناوی مزنە سەیفەدین ژمارەی براکەی خۆی تێدا نووسیوە لە وڵاتی لیبیا، هەروەها لە پاش ئەوە نوسویەتی”بمبوورن نەمتوانی دایکم بگەیەنمە ئێوە، دوعای ڕەحمەتمان بۆ بکەن”