سەردێر

ئەو خەتە سپیانە چیە لە سنگی مریشکدا درووستدەبێت؟ ئایا دەتوانین بیخۆین؟

گۆشتی سنگی مریشک بە شێوەیەکی ئاسایی پەمەییەکی کاڵە، بەڵام زۆر جار دەبینین کە هێڵ و خەتی سپی تێدا درووست دەبێت، تا ئێستا زانیوتە کە ئەو خەتە سپیانە چیە لە سنگی مریشکدا درووستدەبێت؟ ئایا دەتوانین بیخۆین؟

 

بە پێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی  Bologna ئەنجام دراوە لەسەر سنگی مریشک و ئەو هێڵە سپیانە، دەرکەوتووە کە هێڵەکان لە مریشکی کێڵگە بازرگانیەکاندا هەیە، لەکاتێکدا لە سنگی مریشکی لادێکاندا ئەو جۆرە هێڵە درووستنابێت.

بە پێی توێژینەوەکە ئەو جۆرە هێلە لە ئەنجامی ڕێژەی زۆری پڕۆتین و چەوریەوە درووستدەبێت کە دەدرێت بە مریشکەکە کە هەندێکجار ڕێژەی چەوری لە سنگی مریشکەکەدا دەگاتە ٢٢٤٪  بە بەراورد بە سنگی ئاسایی.

هەر ئەمەشە نهێنی گەورەیی قەبارەی مریشکی ئێستا بە بەراورد لەگەڵ قەبارەی مریشک لە ساڵانی ڕابردووە، کە ئێستا زۆر گەورەتر دەکرێن بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بکات.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە تا ڕادەی هێلە سپیەکان زیاتر بێت هێمایە بۆ ئەوەی مریشکەکە زیاتر چەوری و پرۆتینی پێدراوە بۆ ئەوەی گەورەتر ببێت.

هەرچەندە تا ئێستا توێژەران کۆکن لەسەر ئەوەی خواردنی ئەو جۆرە مریشکانە بۆ تەندووستی سەلامەتە و مەترسی نییە، بەڵام هەمووشیان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەو جۆرە گۆشتانە بڕێکی زۆر لە بەهای خۆراکی و تام و چێژی خۆراکەکەش لە دەستدەدات و پێویستە توێژینەوەی زایتر بکرێت بۆ دیاریکردنی کاریگەریەکانی لەسەر مۆرڤ لە ماوەی درێژدا.