سەردێر

چەند شتێک کە زۆر بە دەگمەن لە بەر کچی فەڕەنسیدا دەیبینیت

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکە کە بزۆر بە دەگمەن لە بەر کچی فەڕەنسیدا دەیبینیت:

-هیچکات کۆڵۆنی گۆشتی بەکار ناهێنن چونکە لایان وایە قاچەکان یان دەبێت بە تەواوەتی ڕووت بێت یاخود کۆڵنی ڕەش یاخود ڕەنگی تۆخ لەبەر بکەن چونکە کۆڵۆنی گۆشتی جوان نییە

-گەر ئێکسسواری زۆر بەکار بهێنن ئەوا جلەکانیان زۆر سادە دەبێت و گەر جلی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر بکەن ئكسیسواری کەم بەکار دەهێنن، چونکە هەردووکیان بەیەکەوە نابیت

 

ـجلوبەرگ و کەرەستەیەک بەکار ناهێنن کە لۆگۆی کۆمپانیا گەورەکانی پێوە بێت چونکە لایان وایە، کە جوان نییە و مانەی ئەوەیە متمانەیان بەخۆیان نییە

-بە گشتی کە دەچنە دەرەوە ماکیاژی زۆر ناکەن و هەوڵدەدەن سادە دەربکەون

-بە دەگمەن پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەکەن و زیاتر حەزیان بە پێڵاوی کلاسیکی و ئاسودەیە

-زەردەخەنە و پڕ جوڵەیی و چالاکی سەر ڕوخساری کچانی فەڕەنسی وایکردووە کە هێندەی دیکە جوان و سەرنجڕاکێش دەربکەون و بە دەگمەن بە مۆنی دەیانبینیت

-جگە لەوەی بەهۆی تەمەنەوە دەست لە خۆیان بەرنادەن و بەردەوام گرنگی بە ستایلەکەیان دەدەن.