سەردێر

به‌یه‌ك په‌رداخ له‌م خواردنه‌وه‌یه‌ هه‌موو خوێنبه‌ره‌كانت به‌جوانی پاك بكه‌ره‌وه‌

گرنگیدان به‌ پاكی هێشتنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كانمان له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ زۆر گرنگه‌و زۆركه‌س به‌و مه‌به‌سته‌ كه‌ڵه‌شاخ ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام ڕێگایه‌كی ئاسانی دیكه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت سوودی لێوه‌ربگریت.

به‌ر له‌ خه‌وتن یه‌ك كه‌وچك شمڵی (كافڵێ) بكه‌ره‌ په‌رداخێك ئاوه‌وه‌ و لێی بگه‌ڕێ با تابه‌یانی تێیدابێت، دواتر كه‌ هه‌ستایت له‌خه‌و به‌ر له‌ نانخواردن و به‌گه‌ده‌ی به‌تاڵ  بیخۆره‌وه، ده‌شتوانیت كه‌وچكێك هه‌نگوینیشی تێبكه‌یت.

بۆ پاكڕاگرتنی خوێنبه‌ره‌كان پێویسته‌ واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنیت و گۆشتی سوور كه‌م بخۆیت، جگه‌ له‌وه‌ی میوه‌ و به‌تایبه‌تیش میوه‌كانی ته‌ماته‌ و شووتی و پڕته‌قاڵ زۆر بخۆ و ڕۆژانه‌ 2 چای سه‌وز بخۆره‌وه‌.