سەردێر

چەند ڕێنماییەک لە شۆفێریدا کە وادەکات زۆر بە لێهاتووی و ئاسودەییەوە لێی بخوڕیت!

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە لە شۆفێریدا کە وادەکات زۆر بە لێهاتووی و ئاسودەییەوە لێی بخوڕیت:

 

Parallel parking – پارکی تەریب

بۆ ئەنجامدانی پارکی تەریب لە شوێنی قەرەباڵغدا، تایەی ئۆتۆمبێلەکەت ببە لای ئاوێنەی لای شۆفێر، پاشان بەتەواوەتی دەستت بشکێنەرەوە و تەماشای دواوە بکە، پاشان کە سەیارەکەت بردە پشتەوە دوبارە دەستت بشکێنەرەوە بە پێچەوانەوە و ئۆتۆمبێلەکەت ڕێک بکەرەوە. بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەمە بکە
پارکی گۆشەی ٤٥

بەرەو لای چەپ بڕۆ تا ئەو کاتەی ئاوێنەی ڕاستت دەگاتە لایتی ڕاستی پشتەوەی ئۆتۆمبیلەکە، دواتر دەست بە تەواوەتی بەلای ڕاستدا بشکێنەوە تا بە ڕێکی دەچیتە ناو جێگەی دیاریکراو. بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەمە بکە

پارکی ستوونی
تا دەتوانیت بچۆرە لای چەپ و ئاوێنەی ڕاستت با هاوتا بێت لەگەڵ هێڵی ڕاستی پارکەکەدا، دواتر دەستت بەلای ڕاستدا بشکێنەوە و بە هێواشی بچۆرە جێگای خۆتەوە. بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەمە بکە
کورسیەکەت
پێویستە کورسیەکەت بەرز بێت بە جۆرێک کە بە باشی پێشی ئۆتۆمبیلەکە ببینیت، جگە لەوەی نابێت قاچت زۆر نزیک بێت لە سوکانەوە و بواری جوڵەی تەواوت هەبێت، با پشتت ڕێک بێت و سەرت بەرز و ڕێک بێت.  بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەمە بکە
سووکان
پێویستە زۆر بەرز نەبێت کە بەرچاوت بگرێت و لانیکەم دەبێت نیو مەتر لە جەستەتەوە دوربێت، بە هەردوو دەست سوکان بگرە لە ناوچەی 3  و ٩  یاخود 4 و ٨ بەپێی ئارەزووی خۆت.