ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەیە کە دەری دەخات لە ڕووی دەروونیەوە زۆر بەهێز و جێگریت:
-قەلەق نابیت لەسەر ئەو شتانەی لە دەستی خۆتدا نییە و توانای گۆڕینیشیت نییە، هەر بۆیە مێشکت بە ئەو شتانەوە سەرقاڵدەکەیت کە لەدەستی خۆتدایە.
-کارەکانت ڕێکخراوە و پلانی تایبەتت بۆی هەیە و لە کاتی خۆیدا دەچیت
-کاتێک کێشەیەکت دەبێت هەر دانانیشیت و بۆڵەبۆڵ بکەیت، بەڵکوو زیاتر پشت بەخۆت دەبەستیت.
-مێشکێک پشووی باشی وەرگرتبێت بەهێزترە، هەر بۆیە کاتی خەوت تەندرووست و دیاریکراوە.
-دەتوانیت بڵێیت (نەخێر) بۆ شتێک کە بەدڵت نییە و بۆ هەموو شتێک هەر ناڵێیت (باشە!)
-متمانەت بە خۆتە، بەڵام بەجۆرێک نییە کە زیاد لە پێویست بێت و وا دەربکەوێت کە زیادەڕەوی تێدا دەکەیت.