سەردێر

د. دیلمان ئازاد: بە شانازیەوە دایکی ٣ منداڵم و کاری مەتبەخ دەکەم

دەمێکە لە سوشیال میدیا هێرش دەکریتە سەر مۆدیلزەکان …زۆر بیرو بۆچوونی لەسەر کەوتەوە.
بەڕای من پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەو مۆدێلانە بەند نییە پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەندە بە داهێنان و نەوەی بەتواناو پەروەردەی جوان بۆ منداڵەکانمان و بەندە بە زانست و ڕەوشتی جوان…
بە لای منەوە ئەو مۆدێلانە هیچ نابنە پێشکەوتنی کۆمەلگا بە پێچەوانەوە وەک هاندەریکی خراپن بۆ هەرزەکارو کەسانی تر من زۆرم بیستووە پیم دەلین : فلان مۆدیلت دیت زێری بە دیاری بۆ هاتووە یان چ سەیارەیەکی کریوە ئەوە بەس بە سناپ و ریکلام ئەوەی پەیدا کرد!
کەواتە ئەوانە دەبنە هاندەری خراپ… ئەوەی کە باسی تەباخ و ژنی مالەوەش دەکات من دەلیم بە شانازییەوە من وەک پزیشکیک دایکم بۆ ٣ مندال ڕۆژانە کاری ماڵەوە دەکەم و خواردن ئامادە دەکەم و بەو ڕەفتارەی دایکایەتیم خۆم بە پێشکەوتو دەبینم نەک دواکەوتوو ….مەسەلەی پێشکەوتن زۆر جیاوازە لە بەرەڵایی و بەد ڕەوشتی…

بەڵام خەتای خۆمانی زۆر تیدایە لەبەر چی لە بنەرەتەوە تەماشایان بکەین؟؟ یان لەبەرچی ئەوان ریکلام بۆ شت بکەن و ئیمەش لەدوای ئەوان بیکرین بۆ ئەوان بریار بدەن ئەو کالایە باشە یان خراپە کەواتە تەماشا کردنی ئەو شتانە بە هەڵە دەبینم..بە پێچەوانەوە ئەوە پێشکەوتنی ئافرەت نییە ئەوە وەک کاڵایەک ئافرەت بەکار دیت کەهیچ بەهایەک بۆ ئافرەتان ناهێڵنەوە.
دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی